دەیڤید فراتیسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانه‌ی ساسوولۆ، بووە قوربانیی هاککەرێک، کە مۆبایلەکەی هاک کردووە و وێنه‌یه‌كی رووتی یاریزانه‌كه‌ی له هەژماری تایبەتی یاریزانەکە لە "ئینستاگرام" بڵاوکرده‌وه.
فۆڵۆوه‌رزه‌كانی ئەو یاریزانە ئیتالییە له ئینستاگرام، وێنەیەکی یاریزانه‌كه‌یان بینی، کە بە تەواوی رووت دەردەکەوێت.
ئەو وێنەیەی کە هاکكەرەکە لە رێگەی "ستۆری"ـیەوە لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە، دوای چەند سه‌عاتێك لە لایەن دەیڤید فراتیسی خۆیه‌وه سڕایه‌وه و روونی كرده‌وه كه چی روویداوه.
فراتیسی ئاماژەی بەوەدا به پەلە وێنەکەی سڕیوه‌ته‌وه و داوای لێبوردنیشی له هه‌وادارانی كرد، بەڵام وێنەکە چەند سه‌عاتێك مابووەوە پێش ئەوەی لاببرێت، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بڵاوبوونەوەی لە سۆشیال میدیادا.
فراتیسی نوسیویەتی "ببورن بەڕێزان، بەڵام کەسێک بە جۆرێک مۆبایلەکەمی هاک کرد و ئەم وێنەیەی بڵاوکردۆتەوە... ببورن"
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هه‌ندێك كات ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆر خراپ بۆ به‌كارهێنه‌رانی، زۆر جاریش تووشی هه‌ڵه‌ت ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا گۆڵپارێزی یانەی ئاتالانتای ئیتالی "مۆسۆ" تووشی دۆخێکی هاوشێوە بوو، کاتێک وێنەی خۆی له ئینستاگرام به رووتی بڵاو كرده‌وه.
مۆسۆ لە کاتی گرتنی وێنەی خۆشەویستەکەیدا، خۆی رووت بوو، لە ئاوێنەی ژوورەکەیدا دەرکەوت، پێش ئەوەی تێبینیی ئەمە بکات و زوو بیسڕێته‌وه، بەڵام زۆر درەنگ بوو.
فۆڵۆوەرزەکانی سەرنجی رەنگدانەوەی وێنە رووتەکەی ئه‌ویان له ئاوێنەدا دابوو، ئەمەش وای كرد وێنەكه‌ی ببه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه، بەڵام مۆسۆ دووبارە وێنەکەی بڵاوکردەوە و ئه‌مجاره‌یان بە تەواوی جلوبەرگەوە تێیدا دەرکەوت، واتە هەمان وێنەی بە وێنەیەکی نوێ گرتووە، به‌ڵام كاره‌كه له كار ترازابوو.