دێڤید بێكهام ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئینگلیزی كه ناسراوی بواری فاشیۆنیشه، وێنه‌یه‌كی بڵاو كرایه‌وه و بووه جێی تێڕامانی زۆربه‌ی خه‌ڵك.
ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو، بێكهام (41 ساڵ)، ئه‌م وێنه‌یه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، بووه مایه‌ی پرسیاری زۆر كه‌س ده‌بێ چی بێت كه شێوه‌ی شه‌یتان (وه‌ك له ئه‌فسانه‌كان هه‌یه) ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی وه‌ك دواتر بڵاو بووه‌وه، بریتییه له گرته‌یه‌ك له فیلمی "پاشا ئارسه‌ر" و ئه‌و یاریزانه ناوداره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یانه‌ی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد، ڕۆڵێكی شه‌ڕخوازی تێدا ده‌بینێ.
فیلمه‌كه هێشتا له قۆناغی وێنه‌گرتنه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بێكهام ڕوویه‌كی شێواو و دانی ناشرینی هه‌یه، له‌لایه‌ن دهرهێنهرهكهوه كه هاوڕێی بێكهامه ئه‌و ڕۆڵه‌ی پێ به‌خشراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات ئه‌و كه‌سه ده‌یه‌وێ له بواری سینه‌ماشدا جێی ببێته‌وه.
بێكهام له فیلمه‌كه‌دا، 11 جار ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆژی یه‌ك سه‌عات مه‌شقی له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌می نییه به‌شداری سینه‌ما ده‌كات، به‌ڵام جاری یه‌كه‌مه كه به ڕۆڵێكی گرنگ به‌شدار بێت.