كارلۆس كاسیمێرۆ یاریزانی به‌ڕازیلی، ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمێكدا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێو، ماڵئاوایی له یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و رای گه‌یاند، ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی تر تاقی بكاته‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كرا و تێیدا كاسیمێرۆ رای گه‌یاند "خه‌ڵك هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر پێیان وابێت من بۆ پاره ده‌چمه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، چونكه ریال مه‌درید هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی به‌رانبه‌ر من نه‌بووه".
كاسیمێرۆ به گریانه‌وه یانه‌كه‌ی جێ هێشت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خولی ئینگلیزی خۆش ده‌وێت و حه‌زده‌كات ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.
كاسیمێرۆ له 2013 له ساوپاولۆی به‌ڕازیلییه‌وه رووی كرده ریال مه‌درید، ساڵێك به خواستن :2014-2015" بۆ پۆرتۆ یاریی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه مه‌درید، تا ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ده‌یان نازناوی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ ئێواره وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بناسێندرێت، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆ 5 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا كرد به به‌های 70 ملیۆن یۆرۆ.