له رێوڕه‌سمێكی جوان‌دا یانه‌ی هه‌ولێر، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق، بۆ وه‌رزی نوێ، به میدیاكان و جه‌ماوه‌ر ناساند.
رێوڕه‌سمه‌كه ئێواره‌ی چوارشه‌م له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری كرا، به‌ڵام جێی سه‌رنج بوو ژماره‌یه‌كی كه‌می هانده‌ران ئاماده‌بوون.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێ نزیكه‌ی 16 یاریزانی نوێی هێناوه‌ته ریزه‌كانی.