له رێوڕه‌سمێكدا له هۆڵی چالاكیی قوتابخانه‌كان له هه‌ولێر، 20 رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی له لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رزشوانان رێزیان لێ‌نرا و خه‌ڵات كران.
له بۆنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی تری وه‌رزشی و حكوومی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشوانانی دێرین و میدیاكان و وه‌رزشدۆستان ئاماده‌بوون.
خه‌ڵاتكردنی رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه‌كان له یادی 61 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو، یه‌كێك له خهڵاتكراوهكانیش ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا به‌رپرسی به‌شی وه‌رزش بوو له ده‌زگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وشه.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری.