"بیلا حه‌دید" كچه نمایشكاری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پابه‌نده به ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك موسڵمان و شانازی ده‌كات كچی په‌نابه‌رێكی فه‌ڵه‌ستینییه.
ئه‌و نمایشكاره ته‌مه‌ن 20 ساڵه، له دیمانه‌یه‌كدا كه گۆڤاری "Porter" له‌گه‌ڵی ئه‌نجامی داوه، ده‌ڵێ: "محه‌مه‌د حه‌دید"ی باوكم له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام په‌روه‌رده‌ی كردووین و دایكیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه هانی داوین.
بیلا حه‌دید و جیجی حه‌دید، ئێسته دوو ئه‌ستێره‌ی بواری نمایشی جلوبه‌رگن و به شێوه‌یه‌كی خێرا له دنیادا ناوبانگیان په‌یدا كردووه، هه‌ر بۆیه چه‌ندان هه‌لیان بۆ چووه تا به‌شداری له فیلمه سینه‌ماییه‌كاندا بكه‌ن.
بیلا ده‌ڵێ: باوكم كه‌سێكه هه‌میشه نوێژ ده‌كات و ئێمه‌شی فێر كردووه له‌گه‌ڵی نوێژه‌كانمان بكه‌ین، شانازی ده‌كه‌م كه موسڵمانم، با دۆناڵد تره‌مپ و هاوشێوه‌كانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌مان به‌سه‌ردا نه‌چه‌سپێنن، من ئه‌مه‌ریكییه‌كی موسڵمانم و په‌نابه‌رم و خزمه‌تی وڵاته‌كه‌شم ده‌كه‌م.