چه‌ندین رێگای پڕ مه‌ترسی و سه‌خت هه‌یه له جیهاندا كه رۆژانه خه‌ڵك پێیاندا ده‌ڕوات و رووبه‌رووی گرفت و روداوی ناخۆش ده‌بنه‌وه، ئه‌م رێگایانه پڕن له كاره‌ساتی مردن و برینداربوون.
هه‌ندێك له‌و رێگایانه به مه‌ودایه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌ریان، یان له ناوه‌ڕاستی چیادا، بۆ نموونه رێگای مردن له بۆلیڤیا، كه نزیكه‌ی 300 كه‌س له هه‌ر ساڵێكدا له‌م رێگایه‌دا ده‌مرن.
هه‌روه‌ها درێژترین و مه‌ترسیدارترین تونێل له جیهاندا، تونێلی لێردان له نه‌رویج كه درێژیه‌كه‌ی 24.5 كیلۆمه‌تره، ئه‌و تونێله له ژێر چیایه‌كدایه كه به‌رزیه‌كی 6 هه‌زار پێیه، دوو ناوچه‌ی جیاواز له نه‌رویج لێكتر جیاده‌كاته‌وه.