ڤیدیۆی خانمە مامۆستایەك كە سەما دەكات هەرای ناوەتەوە

:: PM:06:17:11/04/2017 ‌
خانمە مامۆستایەكی زانكۆ لە میسڕ، ڤیدیۆی سەروەختی سەماكردنی بڵاو بووەوە، ئێستە بەو هۆیەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕ كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاو كرایەوە و ئەم پەیج و ئەو دەستی پێ كرا، بۆیە سەماكردنەكەی هەرای نایەوە و دواتر سەری كێشا بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
مونا برێنس، ئەو خانمە مامۆستایەی كۆلێژی ئاداب – بەشی ئینگلیزی زانكۆی سوێسە لە مێسر، لە گرتەكەدا دەردەكەوێت كە سەمای رۆژهەڵاتی دەكات.
ئەو ڤیدیۆیە، مشتومڕ و هاتوباتی زۆری لە شارەكەیان بە دوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە مونا ترسی لەوە هەیە كاربەدەر بكرێت، بەڵام ئاماژە بەوەیش دەكات ئەوە ئازادییی كەسییە.
لە ساڵی 2013ـیشدا برێنس، رووبەرووی لێپیچینەوەی كارگێڕی كرایەوە، كە هۆكارەكەی هەڵگەڕانەوە بوو لە دین.
مونا سابا، راگری كۆلێژی ئاداب، كە ئەو خانمە تێیدا مامۆستایە، ئاماژەی بەوە كردووە مونا رێزی نەریت و بەهاكانی زانكۆی نەگرتووە. هەروەها رایگەیاندووە ئێستە لێپرسینەوەی لەسەر دەكرێت، لەسەرپرسی دیكەی وابەستەی ڕێكار و دیسپلین و نائامادەیی و ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قوتابییەكانیەتی.
وەزارەتی خوێندنی باڵای میسڕ، رایگەیاندووە پێویستە رێز لە ئاكار و بەهاكانی كاری زانكۆ بكرێ، بەو پێیەی خاوەن شكۆ و پێگەیەكی باشە.
مامۆستاكەیش رایگەیاندووە، ئەو كارەی زیان لە كەس نادات و ئەوە پرسێكە وابەستەی ئازادیی كەسییە.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د