كروپه خۆبەخشەکانی پێشمەرگە لە ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ چوارشەم 12ی نیسانی 2017 سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیان لە میحوهره جیاوازەکانی بەرگری لە کەرنەڤاڵێکدا لە شارۆکەی شێخان نمایش كرد.
مەهدی سالح بەرپرسی كروپی پێشمەرگە کە یەکێکە لە گروپە خۆبەخشەکانی پێشمەرگە لە شارۆکەی شێخان بە "وشە"ی راگهیاند، ئێمە وەکو گروپە خۆبەخشەکانی پێشمەرگە لە شارۆکەی شێخان زیاتر لە 200 تابڵۆی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەمان له هەموو میحوەرەکان بەتایبەتی میحوەرەکانی ناوەران و تەلسقوف و باشیک کە هاوسنوورن لەگەڵ شێخان نمایش كرد، تابڵۆكان گوزارشت له سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە دژی تیرۆرستانی داعش دەکهن و قارەمانێتی پیشمەرگە و گیان فیداییان بۆ ئامادهبووانی کەرنەڤالەکە نیشاندران.
زیاتر گوتی، جگە لە تابڵۆی قارەمانێتی پێشمەرگە، چەندین هەڵبەست و سروود و گۆرانیش پێشکەش كران.
بەرپرسی گروپی پێشمەرگە رای گەیاند کە چەندین کەسایەتی و دام و دەزگای حکوومی و حزبی و کومپانیای کهرتی تایبەت خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دهدرێت کە به جۆرێک هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە.
شێخان: نەوزاد هلۆری.