نوێترین بەرهەمی كانی ببینە

:: PM:11:07:13/04/2017 ‌
ئەمشەو شەوی هەینی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كانی گۆرانیەكی نوێی بڵاو كردۆتەوە و پێشكەشی "وشە"ی دەكات، هونەرمەند كارزان مەحموود سەرپەرشتیاری كارە هونەرییەكانی كانی، كه‌ كاری ئاواز و میوزیكی ئەو بەرهەمە نوێیەی بۆ كردووە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمشەو نوێترین بەرهەم و گۆرانی خانمە گۆرانیبێژ (كانی)مان بەناوی خەو نەبوون Not a Dream بڵاو كردۆتەوە و پێشكەشی "وشە"ی دەكەین، ئەو بەرهەمە لە شیعری هەر یەك لە شاعیران "شێركۆ بێكەس و جەمال غەمبار"ەو لە كاری بەرهەمهێن و ئاواز و موزیكی منە و دەرهێنەر بەختیار فەتاح كاری دەرهێنانی كلیپی بۆ كردووە، بەهاوبەرهەمهێنەری هەردوو كۆمپانیای كام پڕۆدەكشن و گەورە كۆمپانیای سویدی چیمنی گروپ كاری بەرهەمهێنانی بۆ كراوە و كاری كلیپی بۆكراوە.

ئەو گۆرانیە بە زمانی كوردییە و لەكوردستان و سوید كاری كلیپی بۆ كراوە.

بێ تۆ ناوی دوا ئەڵبومی خانمە گۆرانیبێژی ناوبراوە كە پێكهاتووە لە 8 بەرهەمی گۆرانی و تێكڕای كارەكانی لە وڵاتی چیك لە گەڵ ئۆركێسترای نیشتیمانی چیك لەستۆدیۆی تایبەتی خۆیان بەرهەم هاتووە بە ڕابەری هونەرمەند و میوزیك ژەن كارزان مەحموود كە كاری میلۆدی و میوزیك و ڕابەری بەرهەمی بۆ كردووە و تیكستی چەند بەرهەمێكیشی بۆ نووسیوە.

بەرهەمەكانی ناو ئەو ئەڵبومە چ لە ڕووی تێكست و میوزیك و میلۆدی زۆر هەمەڕەنگن، كاری كلاسیكی كوردی و فۆلكلۆر و بگڕە كاری جیهانیشی لەخۆ گرتووە، كاری میوزیكی لە لایەن چەند كەسێكی جیاواز ئەنجام دراوە وەك  شاپور باستانسیار و جۆش گرۆبان و واڵتەر ئەفاناسێف.

هەولێر: شاخەوان شێخانی.



وشە - عه‌لی سدیق