له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ده‌رده‌كه‌وێت كه پۆلیسێك زۆر به توندی له‌گه‌ڵ ڕه‌شپێستێكدا مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیخنكێنێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێشهاتێكی مه‌ترسیدار پیشان ده‌دات، كه له ناوچه‌ی ساكرامه‌نتۆ له كالیفۆرنیا رووی داوه، تێیدا پۆلیسێكی توندكار له گه‌نجێك ده‌دات و له زه‌ویدا درێژی ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته بینی و ده‌یه‌وێت بیخنكێنێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرته‌یه، له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی ئه‌و گه‌نجه‌وه تۆمار كراوه و له‌و كاته‌دا هاوار ده‌كات و هه‌ر خۆیشی هۆكاری ئه‌و توندجووڵانه‌وه‌یه‌ی پۆلیسه‌كه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ به هۆی ئه‌وه‌یه كه له رێیه‌كه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ بڕینی شه‌قام نه‌بووه.
له‌و گرته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پۆلیسه، ئه‌و لاوه ڕاده‌كێشێت و به زه‌ویدا ده‌دات و به‌ر مستی ده‌دات.