لە شاڕێی تازەی ریازی پایتەختی سعوودیە، جێبێك و حوشترێك بەریەك كەوتن و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت و حوشترەكەیش بریندار بوو.
ئێوارەی رۆژی شەموو ئەو پێشهاتە رووی داوە، بەهۆی بەركەوتنی حوشترێك و جێبێكەوە، رێی نێوان ریاز و حوتەی نوێ گیراوە. لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت كە حوشترەكە ئازاری زۆری پێ گەیشتووە و بە سەختی بریندار بووە، زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلە جێبەكە كەوتووە، بەڵام شۆفێرەكەی بریندار نەبووە.