بەرشەلۆنە یادی گۆڵێكی مێژوویی میسی دەكاتەوە
بەر لە 10 ساڵ، لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گۆڵێكی مێژوویی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تۆمار كرد كە هەرگیز لە یادەوەری هاندەرانی یانەكە و هەوادارانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان ناسڕێتەوە.
ئەو گۆڵەی میسی لە شێوەی گۆڵەكەی دییگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و جیهان بوو، كاتێك لەنیوەی یاریگەدا چەندان یاریزان دەبڕێت و دواتریش گۆڵپارێزیش دەبڕێت و گۆڵ تۆمار دەكات.
میسی ئەم گۆڵەی بەرامبەر یانەی خیتافی لە قۆناغی نیوەی كۆتای جامی شای ئیسپانیا لە وەرزی 2006-2007 تۆمار كرد، میسی پێشتریش رایگەیاندبوو كە ئەم گۆڵە بەیەكێك لە جوانترین گۆڵەكانی لە مێژووی یاریكردنیدا دادەنێت.
میسی لەو یارییەدا و لە خولەكی 18 لەناوەڕاستی یاریگەدا تۆپێك لە چاڤی هێرناندیزی هاوڕێی وەردەگرێت و دواتر 5 یاریزان دەبڕێت و هەروەها لویس گارسیای گۆڵپارێزی یانەی خیتافیش دەبڕێت و تۆپ دەخاتە نێو گۆڵەوە.
جێی باسە میسی تا ئێستا 498 گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كردووە و نزیكە ببێتە یەكەم یاریزان گۆڵی ژمارە 500 لە ریزی یانەكەیدا تۆمار بكات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم