دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایله نوێیه‌كه‌ی به ناوی گالاكسی ئێس8 و به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر به ناوی ئێس8+ بڵاو كرده‌وه، چاوی دنیا به هۆشیارییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه بوو، چونكه ده‌ترسان وه‌ك گالاكسی نۆت7 بته‌قێته‌وه كه خه‌ریكبوو كۆمپانیاكه‌ش به داخستن بدات.
گالاكسی8 یه‌كه‌م مۆبایل و به‌رهه‌می سامسۆنگه له بواری مۆبایلی زیره‌ك، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی گالاكسی نۆت7 تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی بووه و سه‌رجه‌می ئه‌و مۆبایله‌ی له بازاڕه‌كان كێشایه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی كێشه‌ی تێدا بوو و ده‌ته‌قییه‌وه.
له ڤیدیۆیه‌كاد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ناڵه‌كانی یوتیوب بڵاو بووه‌ته‌وه، پشكنین بۆ توانای پاتریی مۆبایله‌كه كراوه و ده‌ركه‌وتووه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز دروست كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به چه‌قۆش برینداری بكه‌یت.