ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به مه‌به‌ستی دڵخۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه له دواساته‌كانی ژیانیدا بوو، هه‌ستا به دانی هه‌واڵێكی ناڕاست پێی، له‌باره‌ی له سه‌ركارلابردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
مایكڵ ئیلیووت، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 75 ساڵی ئه‌مه‌ریكی بوو، یه‌كێك بوو له سه‌رسه‌ختترین ئه‌و كه‌سانه‌ی رقیان له تره‌مپ و سیاسه‌ته‌كانی ده‌بێته‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا كه خانه‌نشین بووبوو، به‌رده‌وام كاته‌كانی به دیار ته‌له‌ڤزیۆن و هه‌واڵه سیاسییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه به توندی هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی دژ به تره‌مپ و بێزار بووه له وتاره ئاگرینه‌كانی تره‌مپ، به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی به كۆشكی سپی و ده‌ستبه‌كاربوونی، به گوته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، وتاره‌كانی تره‌مپ هه‌میشه كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و پیاوه هه‌بووه و بوونه‌ته مایه‌ی دڵته‌نگكردنی.
له دواساته‌كانی ژیانیدا، ئه‌و كاته‌ی له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، ئیلیووت له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كرد، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا دڵی خۆش بكات پێی راگه‌یاند، تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی خۆی به‌و مه‌به‌سته‌ی به ئاسووده‌ییه‌وه بمرێت.