له ناوچه‌ی كامینتۆ دل رای له ئیسپانیا، تووله‌ڕێیه‌كی سه‌خت و باریك بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج گه‌شتیار و ڕێگه‌كه داخرا، دوای 14 ساڵ له‌و ڕیكه‌وته، سه‌رله‌نوێ رێگه‌كه كرایه‌وه.
له ساڵی 2001ـدا، پێنج گه‌شتیار به هۆی به‌ربوونه‌وه‌یان له شوێنێكی سه‌ختی تووله‌ڕێی ناوچه‌ی كامینتۆ دل رای، داخرا، دواتر و له ساڵی 2015ـه‌وه سه‌رله‌نوێ رێگه‌كه كرایه‌وه و ڕێ به گه‌شتیار و رێبواران درا پێیدا گوزه‌ر بكه‌ن.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی داخرانیدا، ئه‌ندازیاران و شاره‌زایانی ئه‌و بواره كاری وایان تێیدا كرد، به‌شێك له مه‌ترسییه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه و ڕه‌هه‌نه‌ده‌كانی دابینكردنی ته‌ناهی پاراستن، زیاد بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، هێشتا شاره‌زایان هۆشداری به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه له شوێنی به‌رزه‌وه له خوار بڕوانن و سه‌ریان بسووڕێت، هاوكات ڕێگه‌كه پێویستی به توانایه‌كی باشی جه‌سته‌یی هه‌یه بۆ لێپه‌ڕینه‌وه‌ی.
بلیتی په‌ڕینه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی ئیسپانیا، 10 یۆرۆیه، كه به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 11 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و هه‌ر كه‌سێك له‌و رێگه‌یه بپه‌ڕێته‌وه، پێویسته ئه‌و بلیته بكڕێت.