خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گه‌یشته خاڵی كۆتا و سبه‌ی دوا دوو یاریی خوله‌كه له پیرمام و كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێن و ناسنامه‌ی پاڵه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت، یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له ژێر چاودێری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
سبه‌ی پێنجشه‌م، به ئه‌نجامدانی دوو یاریی، وه‌رزی 2016/2017ـی خولی نایابی كوردستان كه به ناوی (پێشمه‌رگه) بوو، كۆتای دێت و دوا یاریی خوله‌كه له ژێر چاودێریی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
یاریی هه‌ره گرینگ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركووكه، كه له یاریگه‌ی یانه‌ی یه‌كه‌م له پیرمام ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و پێیه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئێسته به هه‌شت خاڵ له سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌یه و كه‌ركووكیش به دوایدا به حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت. یانه‌ی نه‌ورۆزیش شه‌ش خاڵی هه‌یه و خانه‌ی سێیه‌می گرتووه و شێروانه‌یش به پێنج خاڵ له دوا ریزبه‌ندی یانه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینه و له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بێ هیوا بووه.
هه‌ر كام له یانه‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌ركووك، ده‌ستیان بگات به بردنه‌وه، ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌بێته به‌شیان، به‌ڵام له باری یه‌كسانبوونیان و بردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز له شێروانه كه ئه‌ویش سبه‌ی له كه‌لار رووبه‌ڕووی یانه گه‌رمیانییه‌كه ده‌بێته‌وه، ناسناوه‌كه ده‌چێته سلێمانی و ئاهه‌نگگێڕان ده‌بێته به‌شی یاریزانانی نه‌ورۆز.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئاماده‌بوونی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌و یارییه، به "وشه"ی راگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆك بارزانی گوترا یارییه‌كه به چاودێریی خۆیه‌تی و وه‌رزشوانان پێیان خۆشه ئاماده بێت، ئه‌و گوتوویه‌تی من كه ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌چوومه‌ته یاریگه‌كان، وه‌رزشوانان منیان بیر ماوه؟
هاوكات ئه‌گه‌ر هه‌یه بارزانی له‌و یارییه‌دا ئاماده بێت.