هونه‌رمه‌ند "عه‌لی نووری" ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد، شه‌وی ڕابردوو له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عه‌لی نووری، دوای ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو باری ته‌ندروستیی ناجێگیر ده‌بێت، شه‌وی ڕابردوو (19ی نیسان/ ئه‌پریل) له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش له گۆڕستانی گردی سه‌یوان له شاری سلێمانیی نێژرا.
عه‌لی نووری له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا، به‌شداری له ده‌یان شانۆ و درامادا كردووه و ئه‌كته‌رێكی ناسراوی باشووری كوردستان بووه و هه‌میشه توانیویه‌تی ئه‌و ڕۆڵه‌ی پێی دراوه به ته‌واوی به‌رجه‌سته‌ی بكات. بینه‌رانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، بۆ یه‌كه‌م جار له درامای "ژاڵه" به ته‌واوی پێی ئاشنا بوون، دواتر له دراماكانی خه‌می چۆله‌كه‌كان، خۆرنه‌وازان، ڕه‌شه‌ی پۆلیس و چه‌ند درامایه‌كی تر به ته‌واوی له بینه‌ری خۆی نزیك بووه‌وه.
عه‌لی نووری ساڵی 1942 له‌دایك بووه، ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵ بوو خزمه‌تی به هونه‌ر كردووه و به یه‌كێك هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان ده‌ناسرێ كه ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ خۆی دروست كردووه.