"هه‌یفا وه‌هبی" ئه‌ستێره‌ی گۆرانیی لبنانی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی و دراماش ناسراوه، دوو وێنه‌ی به‌هارانه‌ی خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و به ته‌واوی وێنه‌كان سه‌رنجی هه‌وادارانی ڕ‌اكێشا.
وێنه‌كانی هه‌یفا له شاری "ئه‌سكه‌نده‌رییه" باكوری میسڕ گرتووه و له سه‌ریان پیرۆزبایی له جه‌ژنی قیامه‌ی مه‌سیحی ده‌كات، به‌ڵام هێنده‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی بۆ ستایله به‌هارییه‌كه‌ی ڕۆیشت، هێنده گرنگییان به پیرۆزباییه‌كه‌ی نه‌دا.
هه‌یفا له‌و دوو وێنه‌یه‌دا ته‌نووره‌یه‌كی كورتی له‌به‌ره و كراسێكی كراوه‌ی به‌سه‌ردا كردووه كه لای سنگییه‌وه دڕاوه و پێڵاوێكی وه‌رزشی له‌پێدایه.
هه‌ندێ له هه‌وادارانی هه‌یفا بۆیان نووسیوه: خۆزگه‌مان به ئه‌سكه‌نده‌رییه چونكه تۆی لێی.