ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ژێر درووشمی "به‌ڵێ بۆ ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی"، به چاودێری پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى سۆران به هاوئاهه‌نگى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌شتوگوزارى سۆران، چواره‌مین فێستیڤاڵی وه‌رزشی و هونه‌ری و كولتووری بۆ قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕێوه چوو.
فێستیڤاڵه‌كه به مه‌به‌ستى پشتگیرى ده‌ربڕین بۆ ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان، سه‌عات 10ی به‌یانى له چیاى باپشتیان له نزیك شارۆكه‌ى سۆران به ئاماده‌بوونى وه‌زبرى په‌روه‌رده و به‌رپرسانى باڵاى حكوومى و حزبی و ته‌ناهى ده‌ستى پێ كرد و تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامى هه‌بوو.
شایه‌نى باسه، ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابخانه‌كانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى سۆران به‌هه‌ڵدانى ره‌شماڵێك و نمایشكردنى كولتوور و كه‌له‌پوورى ناوچه‌كه‌یان نمایش كرد و چه‌ندین چاڵاكى وه‌رزشى و جۆراوجۆر پێشكه‌ش كران.
سۆران/ موڕشید برادۆستى