له دوو یاری جیاوازدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، یانه‌ی شێروانه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌ورۆزی سلێمانی برده‌وه، له هه‌ولێریش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركووك به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا یه‌كسان بوون، به‌و جۆره پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م و شێروانه‌ش دووه‌می سه‌ر ئاستی كوردستانیان بۆخۆیان برده‌وه.
ئه‌ركان محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی شێروانه تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی كوردستاندا، یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆجێتی شارۆكه‌ی كه‌لاردا به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی برده‌وه.
زیاتر گوتی، به‌و ئه‌نجامه یانه‌ی شێروانه بووه دوه‌می ئه‌م خوله‌ی وه‌رزه‌ك و
ئاشكرای كرد كه یاریزان عه‌لی كاكه مینه كه ئه‌مڕۆ به‌تۆماركردنی گۆڵێك بۆ شێروانه، یانه‌كه‌ی كرده دووه‌می خوله‌كه، هاوكات بوو به گۆلگاری خوله‌كه به‌تۆماركردنی نۆ گۆڵ .
ئه‌و یارییه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار و نه‌ورۆزی سلێمانی له یاریگه‌ی كه‌لار هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یاری نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و یانه‌ی كه‌ركووك كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌ك گه‌یشتن و به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا یه‌كسانبوون، به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه واته یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كوردستان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی