هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌ڵمانی توانی رێگه و شێوازێكی نوێی وێنه‌كێشان بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له وێنه‌كێشان له دوو پێكهاته‌ی جیاواز له پێكهاته باوه‌كانی وێنه‌كێشان، ئه‌وانیش بریتین له لمی ره‌ش و زێڕ.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "بۆرد باند" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه ناوی تیم بینگڵه، سه‌ركه‌وتوو بووه له دروستكردنی چه‌ندان تابلۆی سه‌رنجڕاكێش، ته‌نیا به به‌كارهێنانی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی هه‌ر یه‌كێك له كاره‌كانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێویست بووه.