سەركردەیەكی باڵای ئێران هەڕەشەی لە كۆسرەت رەسووڵ كردووە

:: PM:05:51:17/08/2023 ‌

لە بەرگی شەشەمی كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد"، سەرۆك بارزانی چەند رووداوێكی ساڵی 2016 دەخاتە ڕوو، لەوێدا باس لە هەڕەشەیەكی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران لە كۆسرەت رەسووڵ دەكات.

سەرۆك بارزانی لە كتێبەكەی بەو جۆرە نووسیویەتی، رۆژی 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی زانیاریی بۆ ناردم، كە قاسم سلێمانی، سەردانی شاری سلێمانی كردووە و هەڕەشەی لە كۆسرەت رەسووڵ كردووە.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هەڕەشەكانی قاسم سلێمانی، هۆكار بوون كە كۆسرەت رەسووڵ لە بابەتی "ناوەندی بڕیار"، پاشگەز ببێتەوە.

"ناوەندی بڕیار"، باڵێكی یەكگرتووی نێوان بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسووڵ بوو دژی ماڵی تاڵەبانی، بەڵام ماوەیەكی كەم بەردەوام بوو، ئێستە بەهۆی كتێبەكەی سەرۆك بارزانییەوە ئاشكرا بووە كە قاسم سلێمانی ئەو باڵەی هەڵوەشاندووەتەوە.



وشە - وشه‌