له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه تێیدا سه‌رۆك بارزانی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 ده‌خاته ڕوو، ئاماژه به چه‌ندان پرسی گرنگ ده‌كات، له‌وانه تێكچوونی باری ته‌ندروستی و نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال و سه‌ردانێكی بۆ هه‌واڵپرسینی بۆ سلێمانی.
سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 454ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م، بۆ هه‌واڵپرسین و ئاگه‌داربوون له ته‌ندروستی مام جه‌لال، رۆژی 28ی نیسانی 2015 سه‌ردانی سلێمانیم كرد.
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، "به‌هۆی كه‌میی كاته‌وه نه‌متوانی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا و هیچ كه‌سێكی تر بكه‌م، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی باره‌گای پارتیشم له سلێمانی نه‌كرد، هه‌رچه‌نده هه‌واڵم بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ناردبوو كه داوای لێبوردن بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات كه‌م بووه نه‌متوانی سه‌ردانی بكه‌م، به‌ڵام پشت به‌خوا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ده‌كه‌م، كه‌چی به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆمان هاتن، ئه‌و سه‌ردان نه‌كردنه لای بووه گرێ و تووشی چه‌ندان كاردانه‌وه هات".
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و بابه‌ته‌دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ردان نه‌كردنه قه‌یرانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.