سه‌رۆك بارزانی له‌وێدا نووسیویه‌تی، "رۆژی 21ی ئه‌یلوولی 2013 بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرا، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له یه‌كی ئه‌یلووله‌وه ده‌ستی پێ كرد، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریی زیاتری هه‌ڵبژاردنه‌كان و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداریی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژدنه‌كانم كرد، هه‌رچه‌نده كێبه‌ركێی توند له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام كێبه‌ركێی توند و سه‌ره‌كی له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بوو له ده‌ڤه‌ری سلێمانی، كه‌شێكی زۆر ئاڵۆز و گرژ هاتبووه‌وه ئاراوه.
یه‌كێتی زۆر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیگه‌ران بوو، به‌ڕاستی ترسێكی زۆریان لێ نیشتبوو
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆژی هه‌ڵبژاردن كردووه كه له واده‌ی خۆی له 21ی ئه‌یلوولی 2013، هاووڵاتییان روویان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به لایه‌نه سیاسییه‌كان، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی 38 كورسی و گۆڕان 24 كورسی و یه‌كێتی 18 كورسی و یه‌كگرتووی ئیسلامی 10 كورسی و كۆمه‌ڵ 8 كورسییان به ده‌ست هێنا.
"یه‌كێتی زۆر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیگه‌ران بوو، به‌ڕاستی ترسێكی زۆریان لێ نیشتبوو له‌به‌ر ده‌نگه‌كانی گۆڕان، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی سه‌ردانیان كردم، به‌ڵام بێهیوایی و ناهه‌ماهه‌نگی و نه‌بوونی یه‌كگرتووییان پێوه دیار بوو، باسی بابه‌تی زۆر خراپ و دژبه‌یه‌كیان ده‌كرد. چه‌ند رۆژ دواتر به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كان، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكرێته‌وه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بوو".
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، هه‌ستمان به‌بێ وره‌یی و نیگه‌رانیی یه‌كێتی كرد، داوای ده‌رفه‌تیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بارودۆخیان رێك بخه‌نه‌وه، دواتر بڕیاری به‌شداریكردن له حكوومه‌ت بده‌ن، زۆر به‌داخه‌وه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌واڵی كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریستیمان بۆ هات كه له به‌رده‌م ده‌رگای ئاسایشی گشتی هه‌ولێر كرابوو، كرده‌وه‌كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی 24 كه‌سی تر، كرده‌وه‌كه له رێی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه جێبه‌جێ كرابوو، چه‌ند كه‌سێكیش به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان كردبوو، به‌ڵام به بوێری و ئازایه‌تیی هێزه‌كانی ئاسایش، هه‌موو هێرشبه‌ران كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌س بوون كوژران.
به‌هۆی شكستیان به‌رانبه‌ر به گۆڕان، یه‌كێتی هه‌وڵێكی ته‌واویان دا بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك نه‌هێنرێت
"به‌هۆی شكستیان به‌رانبه‌ر به گۆڕان، یه‌كێتی هه‌وڵێكی ته‌واویان دا بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك نه‌هێنرێت و دانه‌مه‌زرێ و بێنه‌وبه‌ره‌یه‌كی زۆریان كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌دزییه‌وه، پارتیش به راده‌یه‌كی زۆر و بێ‌سنوور بارودۆخی یه‌كێتی له به‌رچاو گرت و موراعاتی كردن، تا گه‌یشته راده‌یه‌ك كه له پشوودرێژیی هه‌موو لایه‌ك ده‌رچوو، دواتر ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ده‌ركرد، یه‌كێتی به ساخته‌كارییه‌كی زۆره‌وه، توانی 11 كورسیی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ده‌ست بێنێت، گۆڕانیش 12 كورسیی به‌ده‌ست هێنا". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه زیاتر هه‌یه و ده‌ڵێ، رۆژی 25ی تشرینی دووه‌می 2013، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی كردم و له دیدارێكدا داوای كرد لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێوان پارتی و گۆڕاندا بكرێته‌وه، ئاماده‌یی گۆڕانی پێشان دا بۆ به‌شداری له كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گرژی و ساردیی نێوان هه‌ردوولا هاتووه و داوا ده‌كات وه‌ك رابردوو پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاوكار بن له‌كار و بریاره‌كاندا و ده‌ست به قۆناغێكی نوێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر به توندی هێرشی كرده سه‌ر هێرۆخان و باڵه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێتی و گوتی، پێویسته هه‌وڵ بدرێت دۆخی سلێمانی ئاسایی بكرێته‌وه، سلێمانی له پارتی تووڕه نییه، به‌ڵكو له‌وه عاجز و تووڕه‌یه كه پارتی پشتگیریی ئیداره شكستخواردووه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات. له وه‌ڵامدا پێم راگه‌یاند، ئێمه‌ش به كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ئاماده‌ین، نێچیرڤانم ئاگادار كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆ ببێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌شداری گۆڕان بكه‌ن له حكوومه‌تدا و به‌شداری گۆڕان له حكوومه‌تدا هه‌نگاوێكی باش و به‌جێیه.
"رۆژی 15ی ئایاری 2014 بۆ جاری دووه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی كردمه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا زۆر نیگه‌ران بوو له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانییه‌كه‌ی له جێی خۆی بوو، هه‌رچه‌نده له پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ناوخۆیی یه‌كێتی و موراعاتكردنیان، ده‌رفه‌تێكی بێ‌سنوور به یه‌كێتی درا، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتی نابه‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد و ئیستیفزازییه‌كی زۆریان كرد و به هه‌ڵه سوویان له بارودۆخه‌كه وه‌رگرت". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.