له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 ده‌كات و له‌وێدا ئاماژه‌ی به بینینی ئۆباما بۆ جاری سێیه‌م ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا، له دووی ئایاری 2015دا، بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌ته‌كان و ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 20ی نیسانی 2015 له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و نوێنه‌ری حزبه توركمانییه‌كان و مه‌سیحییه‌كان، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی باسم له‌و هۆكارانه كرد كه هانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن رێگه‌ی تر بگرێته‌به‌ر و بیر له سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه و لێم پرسین: ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس بكه‌م یان نا؟ هه‌موویان بابه‌ته‌كه‌یان زۆر پێ خۆش بوو پشتگیریی ئه‌و پێشنیاره‌یان كرد"، سه‌رۆك وای نووسیوه.