له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی و رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 له خۆ ده‌گرێ، چه‌ندان رووداوی گرنگ خراونه‌ته ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شی ده‌یه‌می كتێبه‌كه‌دا، باس له رووداوی سووتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌ر له هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراقدا چه‌ند رووداوێكی ناخۆش و نه‌خوازرا و له دهۆك رووی دا، له دهۆك و ژماره‌یه‌ك له شار و شارۆكه‌كان هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باره‌گاكانیان سووتێنرا، به داخه‌وه، سێ كه‌س له یه‌كگرتوو گیانیان له ده‌ست دا، شه‌ش كه‌سیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له رووداوه‌كاندا 12 پۆلیس و 16 له هێرشبه‌ره‌كانیش بریندار بوون كه دوویان كچ بوون.
من به ڕووداوه‌كان زۆر دڵگران و نیگه‌ران بووم
سه‌رۆك باسی له‌وه كردووه كه هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و سووتاندنیان و خوێنڕشتن، كارێكی یه‌كجار خراپ و نابه‌جێ بوو، به‌ڵام هێرشه‌كانی یه‌كگرتوویش زۆر ئیستفزازی بوون، پێویسته بگوترێ كه پارتی له‌مباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌می كردبوو، پێویست بوو رێگه له هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای یه‌كگرتوو بگیرێت.
" من به ڕووداوه‌كان زۆر دڵگران و نیگه‌ران بووم، ئیدانه‌م كرد و داوام له نێچیرڤان كرد خۆی كه‌یسه‌كه بگرێته ده‌ست و هه‌وڵبدات به زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات كه بریتی‌بوو له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوو و چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی شوێنه‌واری رووداوه‌كان و سزادانی هه‌موو به‌رپرسه حزبی و حكومییه‌كان كه كه‌مته‌رخه‌مبوون له مامه‌ڵه‌كردن له رووداوه‌كاندا، به كرده‌وه‌یش بڕیاره‌كان جێبه‌جێ كران، به ڕاستی پێشهاتێكی زۆر ناخۆش بوو" سه‌رۆك وای نووسیوه.