ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی دیزانی ئایفۆن8 دزیه‌ی كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تێدایه له دیزانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ دواوه و به تایبه‌تی بۆ سه‌رده‌می ئایفۆن 5 ئەمەش رەخنەی زۆری دروست کردووە.
ئەگەرچی هێشتا پێنج مانگی ماوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایفۆنه تازه‌كه، به‌ڵام چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ته‌كنه‌لۆژی زانیارییه‌كانیان ئاشكرا كردووه كه iPhone 8 به قه‌باره‌یه‌كی 5.8 ئینج ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه كه سیسته‌می شاشه‌كه‌ی OLED ده‌بێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری بۆی دروست ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی "MacRumors"ی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خه‌مڵێندراوی له دیزاینی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئایفۆن 8 دروست كردووه و تێیدا ئاشكرا ده‌بێت كه ئایفۆنه نوێیه‌كه هه‌مان دیزانی ئایفۆن 5 ده‌بێ.
وه‌ك له دیزاینه‌كه‌دا دیاره، خاڵی جیاوازیی نێوانیان، بوونی كامێرایه‌كی دوانه‌یه له پشتی مۆبایله‌كه.
له ژێر لۆگۆی ئه‌پڵ كه تا ئێسته هیچی لێ نه‌بووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوشێوه‌ی گالاكسی 8، هه‌ستیاری Touch ID دابنرێ، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی پێشتر پشتڕاست ده‌بێته‌وه كه ده‌گوترێ، كلیكی ده‌ستپێك له‌سه‌ر پێشی ئایفۆنه‌كه نامێنێ.
سه‌رچاوه/ لبنان24