له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی رووداوی ناو كۆنفرانسێكی سۆشیالدیموكراته‌كان باس ده‌كات. كه چۆن وای له مام جه‌لال كردووه هۆڵه‌كه به‌رانبه‌ر وتاری یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كان جێبهێڵێ.
له لاپه‌ڕه 374ی كتێبه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی" ئینته‌رناشناڵ سۆشیالدیموكرات كۆنفرانسێكیان له شاری جنێف ساز دا، بانگێشتنامه‌یه‌كیان بۆ ناردم كه تێیدا به‌شدار بین، هه‌رچه‌نده وه‌ك پارتی ئه‌ندام نه‌بووین له سۆشیالدیموكرات، به‌ڵام هه‌میشه پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه له نێوان پارتی و سۆشیالدیموكراته‌كاندا هه‌بوو".
" رۆژی 26ی حوزه‌یرانی 2007، ده‌ست به‌كاره‌كانی كۆنفرانس كرا و چه‌ندان وتار پێشكه‌ش كران، منیش یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی وتارم پێشكه‌ش كرد، چه‌ندان كه‌سایه‌تی و شاند له شوێن و وڵاتی جیا جیاوه ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون، بۆ نموونه مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆك فه‌ڵه‌ستین، بینه‌زیر بۆتۆ سیاسه‌تمه‌داری پاكستانی و سه‌رۆكی حزبی گه‌لی ئه‌و وڵاته، ده‌نیز بایكاڵ سه‌رۆكی پارتی كۆماریی توركیا، بایكاڵ زۆر سه‌یر بوو، چونكه كاتێك مام جه‌لال وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی هۆڵی كۆنفرانسی جێهێشت، منیش سه‌رنجێكم بۆ مام جه‌لال نووسی له‌كاتی قسه‌كردنی ئه‌ودا هۆڵه‌كه جێ بهێڵه و ئێمه هه‌موو كورد هۆڵه‌كه جێده‌هێڵین" سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه و نووسیویه‌تی، له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی بایكاڵ ته‌نیا جه‌ماعه‌كه‌ته‌ی له‌گه‌ڵی چوون، به‌ڵام كاتێك ئێمه چووینه ده‌ره‌وه نیوه‌ی هۆڵه‌كه له‌گه‌ڵمان هاته ده‌ره‌وه، هه‌موو پارته كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دۆسته بیانییه‌كانیمان هۆڵه‌كه‌یان به‌جێ هێشت.