نادیە دوا بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە

:: PM:08:45:23/04/2017 ‌

خاتوو نادیە یاسین هونەرمەندی ناسراوی كورد كە نیشتەجێ كەنەدایە، تازەترین بەرهەمی گۆرانی خۆی لە واڵی تایبەتی خۆی بەناوی (شێت) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بە زمانی ئینگلیزی بڵاو كردەوە. 

لە لێدوانێكی تایبەتدا نادیە بە"وشە"ی گوت، بەرهەمە نوێیەكەم لە ئاوازی خۆمە و هۆنراوەكەشی بە هاوبەشی لە نێوان من و لینا مەكدۆناڵد نووسراوە.

 زیاتر گوتی، بەرهەمەكە باسی خۆشەویستی دەكات و لە داهاتوویەكی نزیكدا كاری كلیپی بۆ دەكەین، روونیشی كردەووە كە بە هۆی ئەوەی لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە دەرەوەی وڵاتدا ژیاوە بۆ ئەو ئەو زمانە لە كوردی ئاسانترە و ئاماژەشی كرد كە كاری میوزیكی  گۆرانییەكە لەلایەن وێران پڕۆداكشنەوە كراوە.









وشە - محەمەد میران