له نێو فڕۆكه‌یه‌كدا له نه‌مسا، بووه شه‌ڕ و هه‌را و پێكدا هه‌ڵپژان و به هۆیه‌وه گه‌شته‌كه بۆ ماوه پێنج سه‌عات دوا كه‌وت.
یه‌كێك له هاونیشتمانییانی سعوودیه كه له جده‌وه چووبووه ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، چووه نێو یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی نه‌مسا و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌كه بووه پرته‌وبۆڵه و قسه پێكگوتن، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی پێنج سه‌عات گه‌شته‌كه دوا كه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رای گه‌یاندووه، كه كارگێڕیی فڕۆكه‌كه دوای گه‌یشتنیان به فڕۆكه‌خانه‌ی ریاز، زیاتر له نیو سه‌عات ده‌رگه‌ی فڕۆكه‌ی نه‌كرده‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی په‌یژه‌یان به‌رده‌ست نه‌بووه، ئه‌وه‌یش كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ گه‌وره‌ساڵان و ئافره‌تان و منداڵان دروست كرد.
سه‌رچاوه/ عه‌جیب نێت