له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی چه‌ندان رووداوی ساڵی 2003 تا 2016ی خستووه‌ته ڕوو، له رووداوه‌كانی ساڵی 2016 ناوه‌ڕۆكی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی خۆی له‌گه‌ڵ بایدن ده‌خاته ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی" بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان، رۆژی 29ی تشرینی دووه‌می 2016، بایدن به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه كردم، له پێوه‌ندییه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان، به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه".
سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كردووه كه له به‌شێكی تری پێوه‌ندییه‌كه‌دا رای گه‌یاند كه له ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردراوه، "من و سه‌رۆك ئۆباما ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا هان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له هاوكاری و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وام بێت.