له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 ده‌كات و له‌وێدا باس له سه‌ردانێكی مه‌سروور بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 463ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، "دوای چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، مه‌سروور بارزانی له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه.
"له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، باسی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرابوو". سه‌رۆك وای نووسیوه.
له كۆتاشدا باسی له‌وه كردووه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیی یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستانیان دووپات كردبووه‌وه.