له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی به كۆتاهاتنی كاره‌كانی برێمه‌ر له عێراق ده‌كات. كتێبه‌كه كۆی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 له خۆی ده‌گرێت.
سه‌رۆك بارزانی له كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، دوای ده‌رچوونی بڕیاری ژماره 1546ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراندن و پێكهێنانی حكوومه‌تی ئینتقالی، ئه‌ركی برێمه‌ر كۆتایی هات، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2004 سه‌روه‌ری عێراق راده‌ستی حكوومه‌تی ئینتقالی بكرێته‌وه، به‌ڵام بریمه‌ر زووتر له‌كاتی خۆی له 28ی حوزه‌یران، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی كرد و ده‌ستبه‌جێ عێراقی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆك باسی له‌وه كردووه، به‌ر له به‌جێهێشتنی عێراق به‌مه‌به‌ستی خواحافیزی رۆژی 22ی حوزه‌یرانی 2004 سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دینی كرد بۆ سه‌ركردنه‌وه‌ی بینینی ناوچه‌كه و پێكه‌وه سه‌ردانی بێخاڵمان كرد و ناوچه‌كه‌م پێی نیشاندا، له‌كاتی تێپه‌ڕبوونمان به گه‌لی عه‌لی به‌گدا، پێم گوت، برێمه‌ر ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بایه 10 تیرۆریست له‌ناو گه‌لی عه‌لی به‌گ بن و رێگه بگرن هه‌موو بارودۆخه‌كه تێكده‌چێت و ده‌شێوێنرێ، له وه‌ڵامدا رای گه‌یاند " دۆسته‌كه‌م، كۆتایی به‌و بابه‌ته هات و ته‌واو".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌سه‌ره‌تادا هیچ شاره‌زاییه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك تێكه‌ڵبوون و شاره‌زابوون و تێگه‌یشتن له بارودۆخ و ناچه‌كه گۆڕانێكی زۆر به‌سه‌ر تێڕوانینه‌كانیدا هات، به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوو. " هه‌رچه‌نده ئێمه بارودۆخی ئه‌مه‌ریكامان له‌به‌رچاو ده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌و شێوه‌یه حسابیان بۆ كورد نه‌ده‌كرد، به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاند و به ته‌واوی به‌په‌نده كوردییه‌یان جێبه‌جێ كرد كه ده‌ڵێ، (به‌پێیه‌كان بگره، بێپێیه‌كان هی خۆمانن) ئێمه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی زۆرمان كرد و ده‌رفه‌ته‌كانمان له ده‌ست دا.