به‌شێك له چیایه‌كی گه‌وره كه پێكهاته‌كه‌ی سه‌هۆڵ و به‌فره له جه‌مسه‌ری باكور جیا بووه‌وه له كه‌نارئاوییه‌كانی كه‌نه‌دا راوه‌ستاوه و ئه‌و شوێنه‌ی كردووه‌ته گرنگترین شوێنی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه. ته‌مه‌نی ئه‌و چیا به‌فرینه ده‌گاته ١٠ هه‌زار ساڵ.
به‌گوێره‌ی هافینگتۆن پۆست ناوچه‌ی نیوفاندلاندی كه‌نه‌دا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا بووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاری و به سه‌دان كه‌س له گه‌شتیاران روویان له‌و ناوچه‌یه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و چیا به‌فرینه ببینن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه به بوونی چیای به‌فرین ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام هیچ چیایه‌ك به‌م شێوه‌یه به‌نێو زه‌ریادا به‌جووڵه نه‌كه‌وتووه تا له كه‌ناری ئاو بوه‌ستێت.
به‌رزایی ئه‌و چیا به‌فرینه به ئه‌ندازه‌ی به‌رزایی باڵه‌خانه‌یه‌ك به به‌رزایی ١٥ نهۆم ده‌بێت و ١٠%ی چیا به‌فرینه گه‌وره‌كه پێك دێنێت.
وه‌رزی چیا به‌فرینه‌كان له ناوچه‌كه له مانگی نیسانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له كانوونی یه‌كه‌م كۆتای پێ دێت، ئه‌مساڵ سه‌رووی ٦١٥ پارچه سه‌هۆڵی گه‌وره له زه‌ریای ئه‌تله‌س بینرا كه له چیا به‌فرینه‌كان جیا ببوونه‌وه و ژماره‌كه له ساڵی رابردوودا بریتی بوو له ٦٨٧ پارچه.
له ١٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ پارچه‌یه‌كی سه‌هۆڵ به‌ره‌و كه‌شتی به‌ناوبانگی تایتانیك رۆیشت و بووه هۆی وه‌رگه‌ڕانی كه‌شتییه‌كه و خنكانی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.
گرتەی چیاکە لە خوارەوە ببینە
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه