رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌گێكی گه‌وره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به گه‌وره‌ترین سه‌گی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و قه‌باره‌ی هێنده‌ی فیلێكی بچووك ده‌بێت.
كێشی ئه‌و سه‌گه، ده‌گاته 95 كیلۆگرام، درێژییه‌كه‌یشی پتر له دوو مه‌تر و نیوه.
خاوه‌نانی ئه‌و سه‌گه ڤینی 46 ساڵان و دیسكی مۆنتی ئیرڤین 39 ساڵان، له شاری نۆتینگهامی به‌ریتانیان و هه‌ست به شۆكبوون ده‌كه‌ن به هۆی ئه‌وه‌ی به پێنج ساڵ قه‌باره‌ی سه‌گه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه زیادی كردووه.
ڤینی ده‌ڵێت: تووشی شۆك بووین به گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی به‌و ڕێژه به‌رزه، چووینه لای پزیشكی ڤێڕتێرنه‌ری بۆ كێشكردنی، بۆمان روون بووه‌وه كێشی زۆره، له گووگڵ گه‌ڕاین و بۆمان ده‌ركه‌وت سه‌گه‌كه‌مان گه‌وره‌ترین سه‌گی به‌ریتانیایه.
ده‌شڵێ هه‌رچه‌نده قه‌باره‌ی سه‌گه‌كه‌یان گه‌وره‌یه، به‌ڵام زۆر نه‌رمونیانه و هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆیان دروست نه‌كردووه، وه‌ك پێشتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا یاری ده‌كات و له نزیك پشیله‌كانیان به‌بێ كێشه داده‌نیشێت.
بۆ زانین، ئه‌و سه‌گه رۆژانه 15 كیلۆگرام خواردن ده‌خوات كه ڕێژه‌ی تێچوونه‌كه‌ی ده‌گاته 150 دۆلاری مانگانه.