سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك كچ به‌ناوی "مۆدێل" كه هیچ ده‌زگایه‌كی پرۆفیشناڵ دانی پێدا نه‌ناون و هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی مۆدێلیان نییه، به‌ڵام له كوردستان له باخ و ڤێلا و شوقه‌ی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن، دواتر بازاڕیان خۆش بوو، په‌ڕینه‌وه سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێلی جی كڵاس و تاڕاده‌یه‌كی زۆر بازاڕیان بۆ خۆیان گه‌رم كردبوو، هه‌ندێك له‌وانه به ئێسته‌یشه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌خوێنده‌وارن، به‌دوای قاچی مریشكه‌وه بوون و ده‌یانگوت پێست جوان ده‌كات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ئیتر كچه مۆدێله‌كانیش قۆناغێكی تریان بڕی..
به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كانی "وشه" ئێسته كڕین و فرۆشتن به هه‌ندێك له‌و كچانه‌وه ده‌كرێ كه سه‌ره‌تا وه‌ك مۆدێل ده‌ركه‌وتن، بۆیه ئێسته ئه‌وان كه‌متر له شاره‌كانی كوردستان ده‌مێننه‌وه و له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی تازه‌دا، مه‌رجی سه‌ره‌تاییان گه‌شتێكی "دوبه‌ی"ه و له‌ماوه‌ی رابردوویشدا زۆرترین كچه مۆدێل به پاره‌ی مشته‌رییه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی ئاشنایانن، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
ته‌نیا سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌وێ به‌س نییه، به‌ڵكو چه‌ندان له‌و كچه مۆدێلانه پێوه‌ندی ژێربه‌ژێر و نهێنییان دروست كردووه و هه‌یشیانه كه زۆر خۆی سه‌رنجڕاكێش كردووه، به چه‌ند مانگ له‌وێ ده‌ژی له‌سه‌ر حیسابی كه‌سی مه‌سره‌فكه‌ر.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چالاكێكی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كرد كه زۆرێك له كچه مۆدێله‌كانی وڵاتان كاتێك سه‌ردانی دوبه‌ی ده‌كه‌ن ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی سێكس به‌كار ناهێنرێن، به‌ڵكو ده‌یان كرده‌وه‌ی تری دوور له كو‌لتور و ئادابی مرۆڤیان پێ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك خراپتر له ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌یشی گه‌شته‌كه‌یان پێ ده‌كه‌ن، دێنه گۆڕینه‌وه بۆ چه‌ند شه‌وێك.
ئێسته دوبه‌ی بووه به بازاڕێكی گه‌رمی ئه‌و كچه مۆدێلانه و خۆیشیان وه‌ك جۆرێك ره‌واج پێدان سات به‌ساتی گه‌شته‌كه‌یان له ماڵه‌وه تا فڕۆكه‌خانه ده‌كه‌نه ستۆری، به‌ڵام دیار نییه كه‌سێك نه بزنسمان بێ نه توێژه‌رێكی گرنگ و نه خاوه‌ن كۆمپانیای ئۆتۆمبێل، چی ده‌كات له‌و شاره گرانه‌ی جیهان؟ به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه ڕه‌فتای نه‌وه‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌ره‌و شێوان ده‌به‌ن.