پیاوێكی ئێرانی، شێوه‌ی ڕووخساری له مێسی ده‌چێ، ئه‌مه‌ش وای كردووه له لایه‌ن میدیاكانه‌وه به سه‌رنجه‌وه باس بكرێ.
"ڕه‌زا په‌ره‌ستیش" گه‌نجێكی شاری تاران پایته‌ختی وڵاتی ئێرانه، شێوه‌ی ڕووخساری به ته‌واوی له لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌رجه‌نتین ده‌چێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مێسی ڕیشی هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌و كوڕه خۆی هانده‌ری ئه‌رجه‌نتین و ئه‌و یاریزانه‌یه، بۆیه به زۆری له سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به درێسی ژمار 10ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له یه‌كه‌م بینین وا بزانی مێسییه.
دوای ئەوەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی مێسی لە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆل لە یاریی کلاسیۆکدا بەسەر ڕیال مەدرید سەرکەوت و بووە پلەی یەکەمی ڕیزباندی خولی ئیسپانی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی فراوان وێنەی ڕەزا بڵاو کرایەوە.