ئەمڕۆ رۆناڵدۆ یاریی ناكات

:: PM:12:36:26/04/2017 ‌

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێكهاتەی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ چوارشەم بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا راگەیاند، لە پێكهاتەكەدا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی نەهاتووە.

ئەمشەو سەعات 10:30ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 34ی خولی ئیسپانیا دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ.

زێدان ناوی ئەو یاریزانانەی دیاری كردووە كە بۆ یارییەكەی ئەمرۆ یاریی دەكەن، لە پێكهاتەكەدا ناوی رۆناڵدۆ و تۆنی كڕووسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی نەهاتووە بەهۆی هەستكردن بە ماندووبوونەوە.

لە شوێنی رامۆس كە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوورەوە یاریی ناكات، رافایێل ڤارانی بەرگریكاری فڕەنسی یاریی دەكات كە چەند رۆژێكە لە ئەنگاوتنەكەی چاك بووەتەوە و بۆ یاریكردن ئامادەیە.

یانەی ریال مەدرید ئێستا بەكۆكردنەوەی 75 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری، لە ریزی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت، لە یاریی رابردووشدا بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ بەرامبەر ئەو یانەیە دۆڕا بوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م