ده‌رگه‌ی بادینان كه شوێنه‌وارێكی دێرینی شارۆكه‌ی ئامێدیه، هاوكات گۆڕی ئیسماعیل پاشا و كچه‌كه‌ی به‌ناوی "ڕه‌وشه‌ن" كه له میرانی میرنشینی بادینانن، به‌ڵام له ئامێدی به ته‌واوی په‌راوێزخراون و گرنگیان پێ نادرێت.
ئه‌و شوێنه شوێنه‌وارییانه له وڵاتان گرنگی و بایه‌خی زۆریان پێ ده‌درێ و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌رگه‌ی بادینان و گۆڕی ئیسماعیل پاشا له ئامێدی په‌راوێزخراون و كه‌س گرنگیان پێ نادات.
میرنشینی بادینان له ماوه‌ی ساڵانی 1262 زاینی له ئامێدی له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ به‌هادین شێخ شه‌مسه‌دین دامه‌زراوه و دواتر ناوچه‌كانی دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ و هه‌كاری له‌خۆگرتووه دوای شه‌ڕی چاڵدێرانی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان بووه‌ته به‌شێك له سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و تا ساڵی 1847 زاینی له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی ئه‌رزڕۆمی دووه‌می ساڵی 1848 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌وه ئه‌و میرنشینه له‌ناوبرا.
مێژوونووسان هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و میرنشینه كوردییه بۆ ئه‌و ماوه زۆره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، پایته‌خته‌كه‌ی ئێسته شارۆكه‌ی ئامێدییه، له ڕووی جوگرافیاوه شوێنێ زۆر ئاڵۆز و ده‌ستپێ گه‌یشتنی زۆر قورس بووه، بۆیه له‌لایه‌ن دوژمنانی ئه‌وكاتی میرنشینه‌كه، كارێكی سه‌رشێتانه بوو، هه‌وڵی له‌ناوبردنی بدرێ، چونكه كه‌وتووه‌ته سه‌ر تۆقه‌ڵانی شاخێك و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و سوپایه زاڵبوون كه له خواره‌وه هاتوون داگیری بكه‌ن.
وێنه/ نه‌وزاد هلۆری.