له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1784 ئیبراهیم پاشای بابان پایته‌ختی میرنیشینهكهی گواسته‌وه بۆ گوندی "مه‌ڵكه‌ندی" و له دوای 14ی 11ی 1784 ئیتر ناوی ئه‌و گونده بۆ هه‌میشه گۆڕا به سلێمانی.
سلێمانی له پێشوودا ناوه‌ندێكی گرنگی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و زانستییی بوو، به‌ڵام ساڵ له دوای ساڵ ئه‌وه باڵی كێشا بۆ پرسی سیاسیی و تێههڵپژانی چه‌ند دۆخێكی نه‌خوازراو كه ته‌نیا خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی زیانی گه‌وره و پاشه‌كشه كردووه و سیاسییه‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌ند و ملهوڕ.
له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و جووڵانه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، له ساڵی 1919 به‌دواوه ده‌بێته ناوه‌ندی جووڵانه‌وه‌كه‌ی و ده‌یكاته پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
ساڵی 2013 سلێمانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ناسناوی پایته‌ختی رۆشنبیری لێ نرا
به‌شێكی فراوانی سلێمانی له‌سه‌ر كانیاو و كارێزه‌كان گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه ئێسته به‌شێكی ناوی گه‌ڕه‌كه‌كان وه‌ك "سه‌ركارێز" و "كارێزه‌وشك" و "كانی با" و ناوی شیرینی كوردین.
سلێمانی ئێسته ماندووه، ماندووه له‌وانه‌ی ده‌یدۆشن و داهاته‌كه‌ی ده‌دزن، به‌ڵام ئاماده نین دوو كۆڵانی بۆ قیرتاو بكه‌ن. دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و مێژوو و ڕابردووه پڕ سه‌روه‌ری و شانازییه، ئێسته "ئه‌سل زایه"ی شاره‌كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن له‌و دۆخه‌وه بپه‌ڕنه‌وه بۆ دۆخێكی تر كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه به چه‌ك و ره‌فتاری ناشارستانی به‌سه‌ریدا سه‌پاندون.