خاتوو هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسڕى غاده عه‌بدولره‌زاق له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كى ورووژێنه‌رى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته‌ى جێى باسى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و هه‌وادارانى، دواى ئه‌وه‌ى توانجى زۆر له‌سه‌ر وێنه‌كانى ده‌ده‌ن به‌وه‌ی چۆته عومره‌وه، ئه‌و وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه به‌وه‌ى ته‌نیا بۆ گه‌شت چووه‌ته شارى مه‌كه نه‌وه‌ك پاڵنه‌رى ئایینى.
ئه‌و باسه له دواى ئه‌وه‌وه دێت كه ناوبراو به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له وڵاتى سعودیه له ته‌نیشت كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه له شارى مه‌كه وێنه‌ى خۆى بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ر زوو ئه‌و وێنانه‌ى بڵاو كرده‌وه.
غاده عه‌بدولره‌زاق هونه‌رمه‌ندى ناسراوى میسڕ و سینه‌ماى عه‌ره‌بییه له ساڵى 1965 له شارى شه‌رقییه له‌دایك بووه و یه‌كه‌م كارى هونه‌رى به‌ناوى "دزینى جه‌سته‌م" بۆ ساڵى 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بووه هۆى ناودرابوونى.