ئەستێرەیەكی ریال مەدرید: یۆڤانتۆس خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەباتەوە

:: PM:02:18:29/04/2017 ‌

لویس فیگۆی ئەستێرەی پێشووی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند كە ئەمساڵ یانەی یۆڤانتۆس ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنێ.

خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئێستا لە قۆناغی پێش كۆتایە و لەم قۆناغەشدا 4 یانە ماونەتەوە كە برێتین لە یۆڤانتۆس، ریال مەدرید، ئەتلەتیكۆ مەدرید و مۆناكۆ.

فیگۆ لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (لا گازیتا دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی گوتی: ئەمساڵ یانەی یۆڤانتۆس بەهێزە و پێموایە هەر ئەویش دەتوانێ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە.

فیگۆ هەروەها گوتی: ناتوانم بڵێم كامە تیپ پاڵێوراوی یەكەمی بردنەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپان، چونكە هەرچوار یانەكە بەهێزن، بەڵام یۆڤانتۆسی هەلی بەدەستهێنانی ناسناوەكەی بەهێزە.

یانەی یۆڤانتۆس لە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكەدا شكستی بە یانەی بەرشەلۆنە هێنابوو و لە یاریی چوون و هاتندا بە ئەنجامی 3-0 یارییەكەی بردبووەوە.

لە كۆتاییدا فیگۆ گوتی: یانەی یۆڤانتۆس پێشتر لە قۆناغی پێش كۆتادا بەربەستی یانەی بەرشەلۆنەی تێپەڕاندبوو، بۆیە هەلی بەدەستهێنانی ناسناوەكەیان زۆر بەهێزە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م