زۆرینه‌ی دانیشتووانی شارۆكه‌ی ئامێدی له ئاخاوتندا به هیچ شێوه‌یه‌ك پیتی (ڕ) ده‌رنابڕن، ئه‌وه بووه‌ته جێی تێبینی و سه‌رنجی ئه‌و هاووڵاتی و گه‌شتیاره كوردانه‌ی له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ن.
ئوسامه عه‌بدوڵا هاووڵاتییه‌كی شاره‌دیێ شێلادزێ، وه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌نته‌ری ئامێدی و سه‌نته‌ری شاره‌دێی شیلادزێ له‌كاتی ئاخاوتندا پیتی (ڕ) ده‌رنابڕێت و ئه‌و پیته له‌ناو هه‌ر وشه‌یه‌كدا ده‌قرتێنێت.
ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "هیچ هۆكارێك نییه بۆ ده‌رنه‌بڕینی ئه‌و پیته له‌كاتی قسه‌كردندا، ئه‌وه‌ی هه‌یه پێوه‌ندی به شێوه‌زار و شێوه‌ی ده‌ربرین و ئاخاوتنی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه هه‌یه و هیچی تر".
روژھات لوقمان وه‌ك نووسه‌رێكی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، "رێسایه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌رنه‌بڕینی پیتی (ڕ) له زمانی كوردیدا له ئارادا نییه، دانیشتووانی سه‌نته‌ری ئامێدی و رێكانییه‌كانی شاره‌دێی شێلادزێ و دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س ده‌بن، له ئاخاوتندا به‌سه‌ر ئه‌و پیته‌دا باز ده‌ده‌ن".
زیاتر ده‌ڵێ، "له ئاخاوتنی ئه‌واندا، پیتی (ڕ) ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستی وشه و كۆتای وشه‌دا بێت ده‌رنابڕدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای وشه‌دا بێت، ده‌رده‌بڕدرێت".
روونی ده‌كاته‌وه، "پیتی (ڕ) له وشه‌كانی وه‌ك رووبار، رێبوار، هه‌ولێردا ناخوێنرێته‌وه و ئه‌وان ده‌ڵێن، رووبا، رێبوا و هه‌ولێ، هه‌روه‌ها پیتی (ڕ) له ناوه‌ڕاستی وشه‌دا وه‌ك سیریێ، هه‌ندرێن، ناخوێنرێته‌وه و ده‌بن به سییێ یان هه‌ندێن، به‌ڵام ئه‌و پیته ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای وشه‌دا بێت وه‌ك ره‌واندز یان رێكان به ئاسایی ده‌گوترێت".
زمانی كوردی به هه‌بوونی چه‌ندان شێوه‌زار و بن زاری جیاجیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وه جگه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شێوه ئاخاوتنی ناوچه و ده‌ڤه‌ره جیاجیاكان كه هاوشێوه‌ی ورده كولتووری دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان بوونه‌ته به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وان.
ده‌ڤه‌ری ئامێدی و رێكان زیاتر له 100 گوند له‌خۆ ده‌گرن، ئێسته نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین.
ئامێدی- نه‌وزاد هلۆریی