كیژان گۆرانیی "با وەك خۆم بم" بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:20:27/02/2024 ‌
هونەرمەند كیژان ئیبراهیم خەیات بەمزووانە نوێترین كلیپی بەناوی "با وەك خۆم بم" بڵاو دەكاتەوە. ئەم بەرهەمەی كیژان بەهەردوو زمانی كوردی هۆڵەندییە.

كیژان ئیبراهیم خەیات لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی "با وەك خۆم بم" بڵاو كردەوە، كاری موزیك و دابەشكردنی لەلایەن ئەفشین شوكری بۆ كراوە، بافڵ سەرهەنگ كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجام داوە.

كیژان بەهۆی ئەوەی ماوەی چەندان ساڵە لە هۆڵەندا دەژی، گۆرانییەكەی بەهەردوو زمانی كوردی و هۆڵەندی گوتووە، هاوكات دەیەوێ لەناو خەڵكی هۆڵەنداش بناسرێت.

كیژان لە ساڵی 1985 لە دایك بووە، یەكێكە لە خانمە دەنگخۆشەكان و ساڵانێكی زۆرە كاری هونەری دەكات و بەشداری لە چەندان ئۆركێسترای جیهانی كردووە و هەوادارێكی زۆری هەیە، سەربە خێزانێكی هونەرییە و بەشێكی زۆری ئەندامانی خێزانەكەی ئەكتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری شێوەكاری ناسراوی كورد زیرەك میرەیە و خاوەنی دوو منداڵن.



وشە - سۆران عەزیز