تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەسەر ئاستی عێراق هەمووی گرفتی تێ كەوتووە و هەژماری زۆربەی بەكارهێنەران داخرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم، پێنجی ئادار، تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەسەر ئاستی عێراق گرفتی تێ كەوت و هەژماری زۆربەی بەشداربووان داخرا.
وا دیارە گرفتەكە بۆ سەر تەواوی كۆمپانیای مێتا بێت، چونكە جیا لە فەیسبووك، مەسنجەر و ئینستاگرامیش داخران و تا ئێستە هیچ زانیارییەكی لەسەر نییە.