هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، بە بۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ئافرەتان لە دواین کاری هونەریدا گۆرانییەکی نوێی بڵاو کردەوە.
ئەم گۆرانییە نوێیەی کیژان ئیبراهیم بە ناوی ''با وەک خۆم بم''ە و کیژان، لە هەژماری ئینستاگرامەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە.
بەرهەمەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و هۆڵەندی چڕاوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرهەمەکە لە ئاواز و تێکستی خۆیەتی.
بەرهەمەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و هۆڵەندی چڕاوە
هونەرمەندەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەم بەرهەمە باس لە ئازادیی مرۆڤ و مافی ئافرەت دەکات، ئومێدەواریشە ئەم بەرهەمەی جێگەی ڕەزامەندی بینەران بێت.
کیژان ئیبراهیم خەیات، ساڵی 1985 لe سلێمانی لە بنەماڵەیەکی هونەری لەدایک بووە و کچی هونەرمەندی کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. خۆشی ساڵانێکە لە ناو بواری هونەری دەرکەوتووە و خاوەن گوێگر و هەوادارێکی تایبەت بەخۆیەتی.
بۆ بیستنی گۆرانییەکە
کلیک بکە.
وشە\عەبدولقەهار هەولێری