ئاسەواری چەند کەشتیەکی دێرین دۆزرایەوە

:: PM:05:05:17/03/2024 ‌
لە کەناراوەکانی ''کاسۆس'' لە یۆنان شوێنەوارناسان لە گەڕاندا چەند کەشتییەکی مێژوویان دۆزییەوە لەگەڵ چەند گەنجینەیەکدا کە مێژووەکەیان بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. 

گەڕانەکە لە ژێر سەرپەرشتی شوێنەوارناسێکدا بووە بەناوی ''ئیلیادی هۆمەر'' و مێژووی کەشتییەکان بۆ سەردەمی هێلینیستی و ڕۆمانی و بیزەنتینییەکان دەگەڕێنەوە، لە گەنجینەی کەشتییەکاندا شوێنەوار گەلێکی ئیسپانی و ئیتاڵی و ئەفریقی دۆزراونەتەوە و گۆزەیەکی مێژوویش کە وەک خۆی ماوەتەوە لە نێوان شوێنەوارەکاندایە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 150-170ی زایینی.

لەگەڵ دۆزینەوەی شوێنەوارەکاندا، دەریاوانەکان 20 هەزار وێنەیان دەست کەوتووە کە لە کەشتییەکاندا بوون و گوزارشت لە ژیان و کلتوری سەردەمی بێزەنتینییەکان دەکەن، ئەمە یەکەمین دۆزینەوەی لەم جۆرەیە لە دەریایی ''کاسۆس''ی یۆنان و مێژووی دەوڵەمەندی ئەو یۆنان دەسەلمێنێت. 


وشە - ئارا هێمن