"كەڤۆك"ەكەی ناتالیا بڵاو كرایەوە

:: PM:01:24:24/03/2024 ‌
ناتالیا سەران هونەرمەندی كوردی ئەرمینیا، نوێترین بەرهەمی بەناوی "كەڤۆك" بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردەوە كە لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند حەسەن شەریفە.

ناتالیا سەران لە ئە‌رمە‌نستان لە دایك بووە و ئێستە لە بەرلین دەژیت. وەك خۆی دەڵێت، حەز دەكات خزمەتی هونەری كوردی بكات، "كەڤۆك" نوێترین بەرهەمیەتی، تێكست و ئاوازی هونەرمەند حەسەن شەریفە.

 لەبارەی گۆرانییەكەی ئاماژەی بەوە دا، ڕێناس میران كاری ڤیدیۆ كلیپی بۆ كردووە، لە بەرلین وێنەی گیراوە، لە كەناڵی تایبەتیی ناتالیا سەران لە یوتیوب بڵاو كراوەتەوە.
 
ناتالیا سەران ژنێكی چالاكە لە وڵاتانی ئەوروپا و بەشداریی  چالاكییە هونەرییەكانی كورد دەكات، بۆ ئەم نەورۆزە لە ئاهەنگەكان گۆرانیی گوتووە. ناتالیا سەران پێشتر بەرهەمەكانی بەناوی هۆزان ناتالیا بڵاو كردووەتەوە، دەستپێكی كاری هونەریی لە ئۆكراینا بووە.



وشە - سۆران عەزیز