لوقمان سەلیم نوێترین بەرهەمی لە جەژندا بڵاو كردەوە

:: AM:11:43:13/04/2024 ‌
هونەرمەند لوقمان سەلیم نوێترین بەرهەمی لە جەژندا بڵاو كردەوە، ئەم بەرهەمەی كۆكراوەی چوار گۆرانییە لە ڤیدیۆ كلیپێكدا.

لوقمان سەلیم لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەیەوە، بۆ "وشە" گوتی، بەرهەمەكە لە چوار گۆرانی پێكهاتووە، گۆانییەكیان هی خۆمە كە لە نەوەتەكاندا گوتوومە، سیانەكەی تریش پێكهاتوون لە سێ گۆرانیی دانراو، كە بەیەكەوە گوڵچنێكمان لێ دروست كردوون.

ئاماژەی بەوەش دا، بەرهەمەكە پڕۆژەی گرووپی موزیكی لوڕ و خۆمە، گۆڤار عەبدوڵا كاری داڕشتنی موزیكی بۆ كردووە، تۆمار و ڕیكۆرد لە ستۆدیۆی موزیكی لوڕ كراوە، ژەنیارەكان لە گرووپی موزیكی لوڕن، كاری ریكۆرد نزار زێوێی خۆی كردوویەتی.

ئەم بەرهەمە بەناوی "پەری زادە"یە و چەند بەرهەمێك لەخۆ دەگرێت، یەكەمیان بەناوی "نازدارەكەم"ـە و لە ئاوازی حەسەن دڵسۆز و محەمەد دانشە، هەروەها بەرهەمی "وامزانی" كە لە تێكستی ئەحمەد محەمەد و لە ئاوازی سەلام رەشیدە.

لوقمان سەلیم لە 1972 لە سلێمانی لە دایك بووە، لە 1990 دەستی بە كاری هونەری كردووە، خاوەنی چوار ئەلبوومی گۆرانییە.



وشە - سۆران عەزیز